ئەمینداری یەكگرتوو: رۆژێك زووتر سەربەخۆیی كوردستان دەستەبەر بكرێت قازانجترە
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رچه‌ندی زووتر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌سته‌به‌ربكرێت، قازانجتره.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی له باره‌ی ره‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندبن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و گوتی: "پێویسته رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییاته‌كان ببینه‌وه، به‌تایبه‌تیش كە لە شەڕی داعشداین و بەهۆی قارەمانیەتی پێشمەرگەوە شەڕەكە بە شكستی داعش كۆتایی هات و لەو بۆنەیەدا سڵاویان بۆ دەنێرێن و دووعای خێر‌و سەلامەتیان لەخودا بۆ دەكەین".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، گوتیشی: "كێشەكان هەندێكیان پەیوەندییان بە مێژوو و ڕابردووەوە هەیە و بەشێكیشیان نوێن، بەڵام قەیران و كێشە سروشتییە و ئەوەی نا سرووشتییە و قەیرانی گەورە ئەوەیە كە نەتوانین چارەسەری بكەین و نەزانین قەیرانەكە چۆن تێپەڕێنین".
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، به بۆنه‌ی تێپەڕبوونی بیست و سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی حزبه‌كه‌ی له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دووی حزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا راشیگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، خه‌می گه‌وره‌ی یه‌كگرتووه.