بێ ئه‌وه‌ى نه‌وتيان پێ بدرێت پاره‌ له‌ هاووڵاتيانى سلێمانى وه‌رگيراوه‌

گوایە "بە كارتی زیرەك نەوت دابەشبكرێت، بەڵام ھیچ نەوتێك دابەش نه‌کراوە".
kurdistan24.net

K24 – سلێمانى:

غالیب محەممەد، سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە كوردستان24 راگەیاند، شەش مانگ لەمەوبەر كۆمپانیایەك ھاتووەتە سلێمانی بڕی 10 ھەزار دیناری لە ھەر ھاووڵاتییەك وەرگرتووە گوایە "بە كارتی زیرەك نەوت دابەشبكرێت، بەڵام ھیچ نەوتێك دابەش نه‌کراوە".

گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكە بە پرۆسەی تەندەردا نەڕۆیشتووە و كاریان تەنھا وەرگرتنی پارەیە لە ھاووڵاتیان سكاڵا دژی تۆمار دەكەن و دەیدەنە دادگا".