داواى وه‌به‌رهێنان له‌ كانه‌ خه‌ڵوزى به‌ردى كفرى ده‌كرێت

جگه‌ له‌ بوونی چوار بلۆك نه‌وت، بڕیك له‌ خه‌ڵوزی به‌ردییش هه‌یه‌
kurdistan24.net

K24 – كفرى:

له‌ سنوری قه‌زای كفری جگه‌ له‌ بوونی چوار بلۆك نه‌وت، بڕیك له‌ خه‌ڵوزی به‌ردییش هه‌یه‌، بۆ ئەم مەبەستە چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێك داوایان له‌ ئیداره‌ی شارۆچكه‌كه‌ كردووه‌، رێگه‌یان پێ بدرێت وه‌به‌رهێنان له‌و سامانه‌ بكه‌ن، قائیمقامی قه‌زاكه‌ به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، بۆ ده‌ستبه‌كاربوون له‌ كانی خه‌ڵوز چاوه‌ڕیی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانین.