سه‌رچاوه‌یه‌ك: یه‌كێتی به وه‌رگرتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رازی بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای ده‌كات: كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لاری نییه له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ره‌كردنی قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئێستا لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانن، پارتی جارێكی دیكه ده‌ست به سه‌ردانه‌كانی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی مشتومڕی زۆریشی له‌سه‌ره چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌ڵێت: "یه‌كێتی رازی بووه به وه‌رگرتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێیوایه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و پارتی بیانه‌وێت، ده‌توانن چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بكه‌ن، پارتیش هێشتا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ڕازی نابن، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به وه‌رگرتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن یه‌كێتیی دۆخی په‌رله‌مان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، له دوا كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كیتیی و یه‌كگرتوو، چه‌ند پێشنیازێك كراوه، له‌وانه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بدرێته یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ر لای پارتی بمێنێته‌وه و پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانیش له كۆمه‌ڵ وه‌ربگیرێته‌وه و به یه‌كگرتوو بدرێت.