پاسداران به مانۆڕى سهربازى وهڵامى ترامپ دهداتهوه
K24 – ههولێر:
رۆژێک دواى ئەوەی حکوومەتی ئەمریکا بە هۆی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئێرانەوە کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی خستە سەر کۆمپانیا و کەسایەتییەکانی سەر بە سوپای پاسداران، لە ئێران مانۆڕێکی سەربازیی گەورە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستیپێکرد کە تێیدا چەندین جۆر مووشەکی ئێرانی تاقی دەکرێنەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران بە بەڕێوەبردنی مانۆڕێکی سەربازیی گەورە، وڵامی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای دایەوە.
ئەم مانۆڕە بە ناوی پارێزەرانی هەرێمی ویلایەتی، لە بیابانەکانی پارێزگای سمنان و لە پانتاییی 35 هەزار کيلۆمەتری چوارگۆشەدا بەڕێوە دەچێ و سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئەم مانۆڕە سەربازییە بە مەبەستی ئامادەیی گشتیی بەرگری بۆ رووبەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی دەرەکی بەڕێوە دەچێت و تێیدا چەندین جۆر مووشەک تاقی کراونەتەوە.