گۆڕان پۆستێك دەداتەوە یەكێتی

ھێشتا لە وەزارەتی ناوخۆ فەرمان بۆ كاندیدەكەی گۆڕان دەرنەچووە
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی قایمقامی سلێمانی رادەستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیار بۆ دەستبەكاربوونی قایمقامی نوێی ھەڵەبجە لە وەزارەتی ناوخۆ دەرنەچووە، بەپێی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان پۆستەكە بەر گۆڕان كەوتووە.

ھاژە غەفور پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی لە پۆستی قایمقامی سلێمانی ئەنجامدرا، ئاوات محەمەد كە پێشتر قایمقامی سلێمانی بوو جارێكی دیكە پۆستەكەی پێدەسپێردرایەوە".

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، ئاوات محەمەد قایمقامی قایمقامی سلێمانی گوتی: "دوای فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئاڵوگۆڕ ئەمڕۆ وەك قایمقامی سلێمانی دەسبەكاربوومەوە".

گوتیشی: "ئێمە فەرمانبەری حكوومەتین لەھەر شوێنێك كار و ئەركمان پێ بسپێرێ لەو چوارچێوە یاسایی و رێنماییانەی بۆمان دیاركراوە ئەركەكانمان ئەنجامدەدەین".