وه‌زيرێك بۆ ئه‌وه‌ى بگريێت پياز له چاوى ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى عبرى2، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى رابه‌رى حزبى شاس و وه‌زيرى ناوخۆى ئيسرائيل ئاريه درعى بڵاوكرده‌وه، كه به هۆى به‌كارهێنانى پيازه‌وه ده‌يه‌وێت چاوى ئاو بكات و وا خۆى ده‌ربخات كه بۆ رابه‌رى روحى حزبه‌كه‌ى عوفاديا يوسيف ده‌گريێت.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئاريه درعى ويستوويه‌تى له به‌رده‌م كامێرادا بگريێيت، به‌ڵام گريانى نه‌هاتووه و په‌ناى بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانى پياز.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆيه كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه و ره‌نگه به‌و هۆيه‌وه درعى پۆسته‌كه‌ى له‌ده‌ستبدات.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ه