رووسيا و ئێران دهيانهوێت داهاتووى سووريا ديار بكهن
K24 – ههولێر:
نوێنەری تایبەتی سەرۆك كۆماری رووسیا لە ئێرانە و لەگەڵ سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە، رێككەوتنی ئهستانه و كۆبوونەوەی جنێڤ 4 بۆ چارەسەری دۆخی سوریایان تاووتوێكردووە.
ئەلیكساندهر لاڤرنتینۆڤ نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پۆتن سەرۆك كۆماری رووسیا لە ئێرانە و رۆژی یەكشەممە 5ى شوبات/ فێبرايهرى 2017 لەگەڵ عەلی شەمخانی نوێنەری رێبەری ئێران و سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبووهوه.
لەو كۆبوونەوەیەدا شەمخانی رايگهياند، "ھاوپەیمانی ئێران و رووسیا خزمەتێكی گەورەی بە حكومەت و خەڵكی سووریا كردووە، ھیواشی خواست بۆ یەكلاكردنەوەی داھاتووی سووریا بەو ئاراستهيهدا بڕۆن".
خاڵێكی دیكە كە ئێران لەسەری پێداگرە و توركیا و رووسيا قبووڵیان نەكردووە، پێناسەكردنی تیرۆریستانی سووریایە، توركیا كە لايهنێكى كۆبوونەوەكانی ئهستانهیە پشتیوانی لە ھەندێك گروپی چەكدار دەكات، كە ئێران بە تیرۆریستیان دەزانێت.