"ده‌یویست كه‌عبه بسووتێنێ"
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی سعوودیه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه كه‌سێك هه‌وڵیداوه په‌رده‌كانی كه‌عبه گڕتێبه‌ربدات و له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دابووه به‌نزینی پێدابكات و بیسووتێنێ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات ده‌ستگیركراوه.
رۆژنامه‌ی (سبق)ی سعوودی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه كه‌سه‌كه ده‌سته‌واژه‌ی به كافركردنی ئه‌وانی دیكه‌ی به‌كارهێناوه و ویستوویه‌تی به‌نزین بكات به په‌رده‌كانی كه‌عبه‌دا، به‌ڵام عه‌مره‌كاران هه‌ستیان به هه‌وڵه‌كه‌ی كردووه و به‌رله‌وه‌ی كار له كار بترازێت لێی كۆبوونه‌ته‌وه و چوار ده‌وریان گرتووه تا پیاوانی ئاسایش گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
#القبض_على_شخص_حاول_حرق_الكعبة
— بــ؛ (@xx_il8) ٧ فبراير، ٢٠١٧
﴿رَبِّ اجعل هذا البلد آمِنًا﴾
للبيت رب يحميه الحمدلله دائماً وابداً، وشكرًا لرجال الأمن على جهودهم العظيمه❤. pic.twitter.com/pCt8ZLFOZf
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا چالاكوانان گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و كاته‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هێزه ته‌ناهییه‌كانی سعوودیه كه‌سێك له‌ناو چوارده‌وری كه‌عه‌به‌دا ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه له ته‌نیشت "كه‌عبه‌ی پیرۆزدا" راوه‌ستاوه".
هه‌روه‌ها نووسیوویانه كه‌سه‌كه جگه له به‌نزین چه‌رخیشی پێبووه و ویستوویه‌تی ئاگربه‌رداته كه‌عبه.
به‌ڵام تا ئیستا هیچ ورده‌كارییه‌ك ده‌رباره‌ی ڤیدیۆكه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.