"ئیسلام ئه‌وروپا داگیرده‌كات"
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌بژێری سیاسی هۆڵه‌ندا رۆژی دووشه‌ممه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی (خیرت فێلدرز) كه كه‌سێكه دژی موسڵمانان و ئیسلام بانگه‌شه ده‌كات، به بڵاوكردنه‌وه‌ی "هه‌واڵی درۆ" تۆمه‌تباركرد، دوای ئه‌وه‌ی له تویتێكدا له‌سه‌ر ركابه‌ره سیاسییه‌كه‌ی نووسیبوو كه له‌گه‌ڵ "تیرۆریسته‌كانی حه‌ماس خۆپیشاندان ده‌كات".
پێش 5 هه‌فته له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا كه بڕیاره له 15/3/2017 ئه‌نجامبدرێت" فێڵدرز ئه‌و وێنه‌یه‌ی "ئه‌لكسه‌نده‌ر بختوڵد" سه‌ركرده‌ی پارتی سۆشیالیستی دیموكراتی لایه‌نگری ئه‌وروپا " دی 66 "ی ركابه‌ری سیاسی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه درووشم و لافیته‌ی تێدایه و نووسراوه" ئیسلام ئه‌وروپا داگیرده‌كات" و "شه‌ریعه‌ت بۆ هۆڵه‌ندا" ی له‌سه‌ر نووسراوه.
فێڵدرز درووشمی دژی موسڵمانان و كۆچه‌ران و حكومه‌تی ئیستای بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو، لیبراڵییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی "مارك رووته" له پێشه‌نگدان.
فێڵدرز له تویته‌كه‌یدا ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه "بختوڵد" له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كانی حه‌ماس" خۆپیشاندانی كردووه و پرسیوویه‌تی" ئه‌مه ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه له داهاتوو ده‌ستمان ده‌كه‌وێت".
له به‌رامبه‌ردا توێژی سیاسی قسه‌كانی فێڵدرزیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و ناڕاست تۆمه‌تباریانكردووه.