له ترسی تره‌مپ راده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌مریكان، یان ده‌یانوویست رووبكه‌نه ئه‌مریكا، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ له ترس‌دا ده‌ژین و ئێستا به ژماره‌یه‌كی زۆر رووده‌كه‌نه كه‌نه‌دا.
ئاژانسی پێشوازیكردنی په‌نابه‌ران له مانیتۆبای كه‌نه‌دا، له ماوه‌ی نێوان مانگی 12 ی ساڵی رابردوو و تا 25/1/2017 هاوكارییان پێشكه‌شی 91 په‌نابه‌ر كردووه كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له كه‌نه‌دا كردووه.زۆربه‌ی ئه‌وانه له كه‌ش و هه‌وای سارد و سه‌هؤڵبه‌نداندا به‌ره‌و كه‌نه‌دا روویشتوون.
له‌وباره‌یه‌وه ماجی یبوا، سه‌رۆكی یه‌كێتی مانیتۆبای ده‌وڵه‌مه‌ند، كه له رووی دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و پزیشكییه‌وه یارمه‌تی په‌نابه‌ران و كۆچه‌ره‌كان ده‌ده‌ن ده‌ڵێت" پێشتر لێشاوی له‌م جۆره‌مان نه‌بینیووه و نازانین چیبكه‌ین".
رێكخراوه‌كانی كه‌نه‌دا هۆشداری له‌باره‌ی زیادبوونی داواكارانی مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ڵوێستی نه‌رمی حكومه‌تی لیبراڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و پێشوازیكردن لێیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی تره‌مپ كه دژی په‌نابه‌رانه.
ئاژانسی خزمه‌تگوازیی سنووری كه‌نه‌دا رایگه‌یاندووه" له ساڵی 2016 دا زیاتر له 7 هه‌زار كه‌س له رێگه‌ی وشكایی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مریكاوه هاتوونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌وه و داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له چاو ساڵی 2015 دا له 63% زیادیكردووه".
هه‌روه‌ها 2000 په‌نابه‌ر له هه‌مان ماوه‌دا له‌و رێگانه‌ی له ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتداراندانیین هاتوونه‌ته ناو كه‌نه‌داوه.
جیزای هاجووس، راوێژكاری یاسایی ئاژانسی پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران ده‌ڵێت" هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تیشكی خستبووه سه‌ر په‌نابه‌ران و كۆچه‌ره تۆمارنه‌كراوه‌كان و تۆقاندنی، سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز تره‌مپ و چوونه ناو كۆشكی سپی دوایین هۆكاری هه‌ڵاتنی ئه‌و لێشاوه په‌نابه‌ره‌یه له ترسی سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا".