رووسیا 149 تەن یۆرانیۆم بۆ ئێران دەنێرێت

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران رایگەیاند، یەكەم بڕى‌ یۆرانیۆم لە رووسیا ھەناردەی ئێران كراوە

K24 – هه‌ولێر:

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران رایگەیاند، یەكەم بڕى‌ یۆرانیۆم لە رووسیا ھەناردەی ئێران كراوە و لە چەند رۆژی داھاتووشدا بڕی 149 تەن یۆرانیۆم لە رووسیاوە دەگاتە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران.

بە گوتەی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران، ناردنی یۆرانیۆم لە لایەن رووسیاوە بۆ ئێران لە چوارچێوەی رێككەوتنەكان بووە  و بەو پێیەش لە كاتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان تا ئێستا 359 تەن یۆرانیۆم لە رووسیاوە گەیشتووه‌تە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران.

بەپێی رێككەوتنەكەی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ھەرجۆرە ھەناردە و ھاوردەكردنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەبێت بۆ ماوەی 25 ساڵ لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكیدا بێت.