خانه‌قین.. ژنێك به بلۆك ده‌كوژرێت و ته‌رمه‌كه‌شی ده‌خرێته ناو زێراب
K24 - گه‌رمیان:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان، ئاشكرای ده‌كات، ته‌رمی ژنێك له زێرابی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای خانه‌قین دۆزراوه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت به بلۆك كوژرابێت.
له‌میعه محه‌مه‌د، عه‌قیدی یاسایی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان، به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێده‌چێت ئه‌و ژنه بلۆك كوژرابێت و لێیدرابێت، دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی خرابێته ناو زێرابی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی خانه‌قین.
عه‌قید له‌میعه محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، ته‌مه‌نی ژنه‌كه له نێوان 25-30 ساڵاندایه، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی كوژراوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و هیچ كه‌سێكیش به‌ناوی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه، نه‌چووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و ژنه وه‌ربگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌كی یاساییش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه تۆمارنه‌كراوه و هیچ كه‌سێكیش به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و "تاوانه" ده‌ستگیرنه‌كراوه.