ئاڕنۆڵد ده‌یه‌وێت "ده‌موچاوی تره‌مپ بشكێنێت"
K24 - هه‌ولێر:
ئاڕنۆڵد شوارزنجه‌ر، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی و حاكمی پێشووی كالیفۆرنیا، رایگه‌یاند، كه حه‌ز ده‌كات ده‌موچاوی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكشێنێت.
مشتومڕی نێوان تره‌مپ و ئاڕنۆڵد له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كه دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌هۆی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌رداری پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی "سێلیبریتی ئه‌پرێنس" بوو له كه‌ناڵی "NBC"، ئاڕنۆڵد شوارزنجه‌ر، به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
ره‌خنه‌كانی تره‌مپیش له دوای ئه‌وه هاتن، كه راپۆرته میدیاییه‌كان ده‌ریانخستووه، نزیكه‌ی 4.9 ملیۆن كه‌س بینه‌ری به‌رنامه‌كه بووه، به‌ڵام له‌و كاته‌ی تره‌مپ به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌شكردووه، نزیكه‌ی 18.5 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی زۆری بینه‌رانه.
له یه‌كێك له بۆنه‌كانیشدا، تره‌مپ داوای له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد، نزا بۆ به‌رنامه‌كه‌ی ئاڕنۆڵد بكه‌ن، به‌ڵكو ژماره‌ی بینه‌رانی زیاتر بێت.
دواجار هه‌ڵچوونی ئاڕنۆڵد گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه په‌یوه‌ندیه به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خۆی بكات و پێی بڵێت: "واده‌یه‌ك دیاریبكه‌ین و بچینه نیویۆرك، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌موچاوی تره‌مپ بشكێنم".
تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیدا، ره‌خنه‌ی توندی له ئاڕنۆڵد گرتووه و نووسیویه‌تی: "كاتێك حاكمی كالیفۆرنیا بوو، كاری خراپی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له به‌رنامه‌كه‌دا، كاری زۆر خراپتر ده‌كات".
له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی تره‌مپیش، ئاڕنۆڵد، ده‌ڵێت: "سڵاو دۆناڵد، بیرۆكه‌یه‌كی نایابم هه‌یه، چی ده‌ڵێی ئه‌گه‌ر كاره‌كانمان بگۆڕینه‌وه، تۆ وه‌ك پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌ڤزیۆن كار بكه، چونكه ئه‌زموونت له زیادكردنی رێژه‌ی بینه‌ران هه‌یه و منیش ده‌بمه سه‌رۆك، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به ئاسووده‌یی بخه‌ون".