يه‌ڵدرم: جه‌هه‌په له ريزى په‌كه‌كه و گوله‌نى تيرۆريستدايه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، پارتى گه‌لى كۆمارى چووه‌ته هه‌مان ئه‌و ريزه‌وه كه رێكخراوه‌كانى گوله‌ن و په‌كه‌كه‌ى تيرۆريستى تێدايه.
ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران له ميانى ئه‌و وتاره‌دا هاتن كه ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكارى سه‌رۆكايه‌تى هۆبه و بۆرسه‌كانى توركيا له ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شيكرد.
يه‌ڵدرم گوتى: "پارتى گه‌لى كۆمارى له ژيانى سياسى توركيادا له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى كۆمارى توركيادا به‌شداره و ئه‌مڕۆ هاوكارى رێكخراوه تيرۆريسته جياخوازه‌كان ده‌كات و ئه‌وه‌ش پرسێكه لايه‌ق به شكۆى توركيا نييه. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى ئه‌و حزبه روويكردووه‌ته شاخه‌كان و مۆڵگه‌كانى رێكخراوى په‌كه‌كه‌ى تيرۆريست و له هه‌مان ئه‌و ريزه‌دايه كه گرووپى گوله‌نى تيرۆيست تێيدايه و هه‌وڵده‌ده‌ن ديموكراتى له توركيا نه‌هێڵن.
سه‌باره‌ت به جوڵه‌ى ئابوورى له وڵات‌دا، يه‌ڵدرم متمانه‌ى خۆى به ئابوورى توركيا ده‌ربڕى و باسى له‌وه‌شكرد، له ئه‌مساڵدا ئابوورى توركيا ته‌كانێكى گرنگ ده‌دات و به‌ره‌و پێش ده‌چێت، سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵى هه‌ندێك لايه‌ن كه وڵاته‌كه‌مانيان كردووه‌ته ئامانج.
يه‌ڵدرم، ئاشكراشيكرد، پرۆگرامى راهێنانى پيشه‌يى له وڵات‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و پرۆگرامه ده‌سته‌به‌رى كار بۆ دوو مليۆن هاووڵاتى توركيا ده‌كات و له‌و ميانه‌يه‌دا ستايش و سوپاسى سه‌رپه‌رشتيارانى پرۆگرامه‌كه‌ى كرد.
سه‌رچاوه: ترك برس.