مامۆستايه‌كى ئايينى مێزه‌ره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر بۆ مه‌سيحييه‌كان ده‌هێنێته خواره‌وه
K24- هه‌ولێر
پێشنوێژ‌و وتارخوێنى مزگه‌وتى به‌ختيارى له شارى هه‌ولێر، له‌وتارى هه‌ينيدا مێزه‌ره‌كه‌ى سه‌رى ده‌هێنێته خواره‌وه.
د.عوسمان هەڵەبجەیی، مامۆستای زانکۆ و وتارخوێنی مزگەوتی بەختیاری شاری هەولێر، له‌وتارێكى هه‌ينيدا، وه‌ك رێزێك به‌رامبه‌ر به‌و هاووڵاتييه ئه‌وروپايى و ئه‌مه‌ريكاييانه‌ى كه دژى بڕياره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، وه‌ستانه‌وه، مێزه‌ره‌كه‌ى خۆى دێنێته خواره‌وه.
له‌به‌شێكى قسه‌كانيدا د.عوسمان ئاماژه بۆ دابه‌شبوونى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا ده‌كات بۆ دوو ديدى جياو ده‌ڵێت: "به‌شێكيان دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ وه‌ستانه‌وه به‌شێكيشان چه‌پڵه‌ى بۆ لێ ده‌ده‌ن، بۆيه پێويسته ئێمه به‌يه‌ك چاو سه‌يرى هه‌موويان نه‌كه‌ين به‌ڵكو به‌شێكى تێدايه پشتگيرى موسڵمانان بكات".
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه، گوتيشى: "هه‌ندێك كڵێسا ده‌رگاى خۆى كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمانان تێيدا بانگ بده‌ن، فڕۆكه‌خانه‌كان وه‌كو مزگه‌وتى لێهات و تێيدا نوێژبكرێت."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، شارێك له فنله‌ندا، ژماره‌ى دانيشتوانى 40 هه‌زار كه‌س بوو، به‌بۆنه‌ى ئاواره عێراقى و سوورييه‌كان ژماره‌ى دانيشتوانى گه‌يشته 60 هه‌زار كه‌س و ئه‌ركيان زۆر گران بوو، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، بيريان كرده‌وه كه يه‌كێك له‌كڵێساكانى خۆيان به‌ديارى پێ بده‌ن و بيكه‌ن به‌مزگه‌وت.
گوتيشى: "پێويسته هه‌موومان ده‌ستخۆشى له هه‌ڵوێستى مه‌سيحى و يه‌هوودييه‌كان بكه‌ين، به‌ڕاستى وه‌كو دابونه‌رێتێك لاى ئه‌وان كاتێك هه‌ڵوێستێكى جوان ده‌بينێ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر كڵاوێكى له‌سه‌ر بێت، كلاوه‌كه دائه‌نوێنێ و بۆيه ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵوێسته‌دا ئه‌مه كڵاوى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌كو رێزلێنانێك بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌هێنينه خواره‌وه".