زۆر لە گوندەكانی سیدەكان بەھۆی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە چۆڵكراون
K24 - سیدەكان
ده‌ڤه‌ری برادۆست یه‌كێكه له‌وناوچانه‌ی باشووری كوردستان كه له‌ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوو به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه زۆرترین جار كه‌وتۆته‌به‌ر بۆردوومان و تۆپبارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا، به‌هۆیه‌وه تاكوئێستا 40% گونده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئاوه‌داننه‌كراونه‌ته‌وه.
ئه‌میر نه‌بی، خه‌ڵكی گوندێكی سه‌رسنووره له ده‌ڤه‌ری برادۆست، ئه‌و نموونه‌ی ده‌یان گوندنشینی دیكه‌ی سنووره‌یه‌كه كه‌ناتوانێت بچێته‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و بە كوردستان24 گوت: "لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 توانیمان چەند گوندێك لە ناوچەی خواكوڕك ئاوەدان بكەینەوە، بەڵام بەھۆی بوونی ھێزەكانی پەكەكە، توركیا بۆردوومانی ئەو شوێنانەی دەكرد، لە ئەنجامدا ئافرەتێك شەھید بوو چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، دووبارە ناوچەكەمان چۆڵكرد و ئێستاش بەھۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە ناتوانین بگەڕێینەوە ناوچەكە".