سوپا ماندووه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا رۆژی سێ شه‌ممه 7/2/2017 له به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یاندا دانیان به‌وه‌داناوه كه سوپاكه‌یان شه‌كه‌ته و له خراپترین بارودۆخیدایه، چونكه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕانه‌ی له ساڵان و سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا سوپا به‌شداری تێداكردووه و ئه‌و ده‌ستپێوه‌گرتنه ماددییه‌ی كه له بوودجه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوودا به‌سه‌ر سوپادا سه‌پێنراوه، حاڵی سوپای په‌رێشان كردووه.
پێشتر ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه دید و بۆچوونی خۆیان بۆ سه‌رۆك تره‌مپ خستبووه‌ڕوو، ئه‌ویش باوه‌ڕی پێكردبوون و هاوڕابووه له‌گه‌ڵیان و به‌ڵێنیداوه له رێگه‌ی زیادكردنی ده‌رماڵه‌وه " سوپا بنیات بنێته‌وه" چونكه له‌سه‌رده‌می ئۆبامادا كه‌وتبوونه ژێر بڕیاری ده‌ستپێوه‌گرتنه‌وه".
به‌ڵام هاوڕابوونی تره‌مپ به ته‌نها به‌س نییه، ده‌بێت كۆنگرێس ره‌زامه‌ند بێت تا باری سه‌رشانی سوپا سووك بكرێت، چونكه له كۆتاییدا ئه‌وان بڕیار له بوودجه ده‌ده‌ن.
جه‌نه‌راڵ ستیڤن ویڵسن، جێگری فه‌رمانده‌ی چه‌كه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و دانیشتنه‌دا گوتوویه‌تی" هێزی ئاسمانی ئه‌مریكی كه 311 هه‌زار كه‌سن، ئه‌مڕۆ بچوكترین قه‌باره‌یان هه‌یه و چه‌ك و فڕۆكه‌كانی كه‌وتوونه‌ته ساڵه‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ناكاراترین ئاستیان له مێژووماندا"" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ژماره‌ی چه‌ك و فڕۆكه‌كانیان و ته‌مه‌نی چه‌كه‌كانی ئه‌و هێزانه كه به‌شێكی گرنگی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكان.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" فڕۆكه‌وانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ر و فرۆكه جه‌نگییه‌كان، له مانگێكدا 10 تا 14 جار ده‌چنه ئاسمان و ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر زۆر كه‌مه".
لای خۆیه‌وه بیل مۆران جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان گوتوویه‌تی" فڕۆكه‌ی "هۆڕنیت"ی جه‌نگیمان هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا پێویسته 6 هه‌زار كاتژمێر بفڕن، كه‌چی ناچار بووین تا 8 یان 9 هه‌زار كاتژمێر كاریان پێبكه‌ین".
ئه‌وه‌شی گووت" رۆژانی ئاسایی له سه‌ر كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان 25 تا 30% فڕۆكه‌كانمان له ژێر پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه و پشكنیندان".
جه‌نه‌راڵ گلین واڵته‌رز جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی پیاده‌ی ده‌ریاوانیی كه به (مارێنز) ناسراوه گوتوویه‌تی" 9 ملیار دۆلارمان دواكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌و ژێرخانه‌كانمان چاكبكه‌ینه‌وه".
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك ئۆبامادا به‌هۆی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان خه‌رجی و بوودجه سه‌ربازییه‌كانیان كه‌مكرایه‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش له بوودجه‌ی پنتاگۆن، بوودجه و خه‌رجییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ده‌گاته نزیكه‌ی 600 ملیار دۆلار، به‌و پێیه‌ش هێشتا سوپای ئه‌مریكا به جیاوازییه‌كی زۆر له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سوپای وڵاتاندایه كه زۆرترین بوودجه و خه‌رجییان خراوه‌ته به‌رده‌ست.