ئه‌گه‌ر ساڵێك له بۆشایی ئاسمان بمێنیته‌وه ئه‌م 8 گۆڕانكارییه به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت

K24 - هه‌ولێر:
ناسا توێكاری بۆ جه‌سته‌ی، سكۆت كیلی، زانای ناسا و كه‌شتیوانی ئاسمانی ده‌كات، كه له پێشه‌وه‌ی مووشه‌كێك به خێرایی 17500 میل له كاتژمێرێكدا ده‌ڕۆیشت و له ماوه‌ی 340 رۆژ، نزیكه‌ی ساڵێك، به چوارده‌وری گۆی زه‌ویی خوولایه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و پكشنین و توێكارییه‌ی بۆ كیڵی كراوه، چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و زانایه‌دا هاتووه.
كێڵی له‌گه‌ڵ برا دووانه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش زانای ناسا بووه، به‌راورد له‌نێوانییاندا ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییانه‌ش ده‌خرێنه‌ڕوو، كه به‌هۆی مانه‌وه له بۆشایی ئاسمان رووده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی Business Insiderی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی پشكنینه‌كانی "ناسا" كه بۆ جه‌سته‌ی كێڵی كردووه، ئه‌م هه‌شت گۆڕانكارییه رووده‌ده‌ن، بڕیاریشه دوای ته‌واوبوونی توێژینه‌وه‌كان، ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانییان بخرێنه‌ڕوو:
1- شله‌ی له‌ش به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش ده‌بێت و وا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌م و چاو ئاوساوه.
2- ئه‌گه‌ر راهێنانی پێویست نه‌كه‌ی، ئێسكی له‌ش 12%ی پته‌وییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
3- ئه‌و شله‌یه‌ی له پێی مرۆڤدا ده‌گاته مێشك، ره‌نگه به رێژه‌یه‌ك زۆربێت، ده‌به‌یه‌كی دوو لیتری پڕبكات.
4- ره‌نگه ببێته هۆی لاوازبوونی چاو و كه‌مبینین، ئه‌ویش به‌هۆی گوشاری ناوه‌وه‌ی مێشك.
5- به‌هۆی نه‌بوونی كێشكردن، پێویستت به ماسوولكه نابێت، بۆیه ریشاڵه زیاده‌كانی ماسوولكه كه‌مده‌بنه‌وه.
6- به‌هۆی كه‌مخه‌وییه‌وه تووشی گرفت ده‌بی، به‌و پێیه‌ی كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كان، كه‌متر له 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون له 24 كاتژمێر، ئه‌ویش به‌هۆی شێوازی نامۆی خه‌وتن له بۆشایی ئاسمان.
7- ره‌نگه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئه‌و تیشكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه پارێزه‌ری موگناتیسی گۆی زه‌وی به‌ر جه‌سته ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاتر بكات.
8- به هۆی نه‌بوونی گوشاری كێشكردن، بڕبڕه‌ی پشت لێكده‌كشێت و ئه‌وه‌ش به رێژه‌ی 3% باڵای مرۆڤ درێژتر ده‌كات.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست – بزنس ئینسایده‌ر