له‌م وه‌رزه‌دا، یاریزانێك پێش كریستیانۆ و مێسی ده‌كه‌وێته‌وه
هه‌ر كاتێك باسی ژماره‌ی پێوانه‌یی و ئاماره‌كان بكرێت راسته‌وخۆ باسی كریستیانۆ و مێسی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا یاریزانێكی یانه‌ی رۆما له ڕووی زۆرترین لێدان به ئاراسته‌ی گۆڵ، پێش ئه‌و دوو ئه‌ستێره گه‌وره‌یه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا كه‌وتۆته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا (پرێمه‌رلیگ، لالیگا، بۆندزلیگا، سێریا ئه‌ی و لیگ وه‌ن)، هێرشبه‌ری بۆسنی یانه‌ی رۆما (ئیدین دزێكۆ) سه‌رلیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی گرتووه كه زۆرترین لێدانی ئاراسته‌ی گۆڵ كردووه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 133 لێدان، 52 لێدان چوارچێوه‌ی گۆڵی پێكاوه و به‌رهه‌می سه‌رجه‌م لێدانه‌كانیش 15 گۆڵ بووه.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له كۆی 95 لێدان، 39 لێدان چوارچێوه‌ی گۆڵی گرتووه، 15 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
له پله‌كانی سێیه‌م و چوارچه‌م كریستیان ئێریكسنی هێرشبه‌ری دانیماركی یانه‌ی تۆتێنهام و ئیمۆبیلی هێرشبه‌ری لازیۆ دێن.
لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پۆلێنی پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، كه تێیدا 85 لێدانی ئاراسته‌ی گۆڵ كردووه، 38 لێدان هێڵی گۆڵی گرتووه و به‌ڵام نه‌چۆته ژووه‌وه، 15 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
سانچێزی هێرشبه‌ری ئارسێناڵ، دریس مارتێنزی هێرشبه‌ری به‌لجیی ناپۆلی، لۆرینزۆ ئینسینی یاریزانی ناپۆلی و پۆڵ پۆگبا له پله‌كانی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌م دێن.