به‌رهه‌ڵستكارانی تره‌مپ ئاواته‌خوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانی ئۆبامان
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌ڵستكارانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هیوای ئه‌وه ده‌خوازن جارێكی دیكه، ئۆباما و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه كۆشكی سپی و نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن كه‌سیش داوا له میشێل ئۆباما ده‌كه‌ن، بۆ ساڵی 2020 خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند جارێك رایگه‌یاند، نایه‌وێت له یارییه سیاسییه‌كان تێوه‌بگلێت، به‌ڵام هه‌وادارانی میشێل، ئه‌و قسه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
جێيمی فاڵۆن پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی، داوای له هاوسه‌ری ئۆباما كردووه، نیازی خۆی بۆ خۆكاندیدكردن ئاشكرا بكات.
له‌و نێوه‌نده‌شدا، كۆمپانیا و برانده‌كانی جلوبه‌رگ، ده‌رفه‌تی ئه‌و مشتومڕه ميدياييه‌یان له ده‌ستخۆیان نه‌داوه و ئێستا جله‌كه‌ی میشێل ئۆباما له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌ناوی "میشێل ئۆباما بۆ سه‌رۆكایه‌تی له 2020" بۆ فرۆشتن نمایشكراوه.
پشتیوانانی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌نگاوه به‌راییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، نیگه‌رانن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆیه داوای خۆكاندیدكردن له میشێل ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی RTيش به پشتبه‌ستن به داتاكانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ته‌نها له 2016دا، زیاتر له 1.5 ملیۆن جار، له‌و تۆڕه "مێشێل ئۆباما بۆ سه‌رۆكایه‌تی له 2020 – Michelle Obama For President 2020" نووسراوه، به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ش له كۆمێنته‌كانییان، ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ش به خاڵه به‌هێزه‌كانی خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، ئۆباما ناتوانێت بۆ خوولێكی دیكه خۆی كاندیدبكاته‌وه، به‌ڵام پشتیوانانی دیموكراته‌كان، هه‌موو هیوایه‌كیان له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنی میشێل ئۆباما هه‌ڵچنیوه.
هه‌رچه‌نده ئۆباما متمانه‌ی به‌هێزی خۆی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نیشانداوه، به‌ڵام دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، میشێل تێكه‌ڵاوی كێشمه‌كێشمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا نابێت.
باراك ئۆباما، 44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "میشێل كه‌سێكی دره‌وشاوه و به‌هره‌داره، زۆر شانازی پێوه‌ده‌كه‌م، به‌ڵام میشێل هیچ خوولیایه‌كی بۆ خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا نییه".
به‌ڵام پشتیوانانی دیموكراته‌كان، له‌سه‌ر داواكه‌یان سوورن و له‌سه‌ر توویته‌ر و له جریوه‌كانییاندا، دووپات له پێویستی خۆپاڵاوتنی میشێل بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ده‌كه‌نه‌وه.