له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ توركیا چی ده‌ستكه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، به گوێره‌ی میدیاكانیش پێشبینی ده‌كرێت، توركیا گوشاری خستبێته سه‌ر سه‌رۆكی نوێ و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن)ی ره‌تكردبێته‌وه كه هاوكاری كوردانی سووریا بكات، له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، كه له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت و به "دوژمنی توركیا" وه‌سفی ده‌كه‌ن.
ره‌نگه تره‌مپ وای به باش زانیبێت بابه‌ته‌كه بگۆڕێت، به‌و پێیه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو بابه‌ته، به گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان، گرفت بۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا درووست ده‌كات، چونكه په‌یوندی نێوان ئه‌و دوو سه‌رۆكه گرنگه و یه‌كه‌م ئه‌زموونی نێوانییانه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی كۆشكی سپی، ئه‌و دوو سه‌رۆكه پابه‌ندبوونی خۆیان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به شێوه‌یه‌كی گشتی، نیشانداوه و تره‌مپ دووپاتی له به‌رده‌وامی پاڵپشتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ توركیا كردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی توركیا هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)یه.
هاوكات تره‌مپ پێشوازیشیی له‌وه كردووه، كه توركیا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش" به‌شداری بكات.
تره‌مپ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رسامی خۆی به مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ "كوده‌تاچییه‌كان" ده‌ربڕی، كه شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016 ده‌ستیپێكرد و دوای چه‌ند كاتژمێرێك، شكستهێنانی كوده‌تاكه، راگه‌یه‌ندرا.
په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیر
ئه‌ردۆغان پێشوه‌خته ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا و هه‌ر زوو فه‌رمی، بۆ سه‌ردانی توركیا، بانگهێشتی تره‌مپی كرد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا، په‌سنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكای كرد.
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ناكات، كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نێوان ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌دا، باس له راگرتنی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی 7 وڵاتی زۆرینه موسڵمان كرابێت، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌ردۆغان، به توندی ره‌خنه‌ی له‌و بڕیاره‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا گرتبو‌و، به‌ڵام له په‌یوندییه‌كه‌دا، باسی له‌و بابه‌ته نه‌كرووه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش له سووریا، ئه‌وه‌ی توركیا زۆر پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات، هێشتا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به پلانی تێكشكاندنی داعش له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی تره‌مپدا ماوه‌و پێشتر به‌رپرسه سه‌ربازییه باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا، گوشارییان خستبووه سه‌ر باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری راسته‌وخۆی كورد له سووریا بكات و راسته‌وخۆ چه‌كییان پێبدات، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی دوایین هێرش بۆ سه‌ر شاری ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له سووریا.
به‌ڵام توركیا، ماوه‌یه‌كی زۆره هۆشداری داوه كه كوردی سووریا، به‌شێكن له پارتی كرێكارانی كوردستان، كه له توركیا هه‌یه و هه‌ریه‌ك له واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌و پارته، رێكخراوێكی تیرۆریستییه.
به‌ڵام ئۆباما بڕیاری كۆتایی له باره‌ی هاوكاريكردن و پێدانی چه‌ك به كورد, تا كاتی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ دواخست و راشیگه‌یاند، ئه‌و پلانه پشتی به نه‌خشه‌یه‌ك به‌ستووه، كه شایسته‌ی دواخستن نییه.
هه‌رچی راوێژكارانی ترامپه، پلانه سه‌ربازییه‌كه‌یان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام داوایان له پنتاگۆن كردووه، دیراسه‌ی بژارده‌ی دیكه‌ش بكات, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیادكردنی سوپای توركیاش بێت، له‌گه‌ڵ هێزه عه‌ره‌بییه‌كان، به‌ڵام به ئاماده‌یی خودی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سووریا.
گوله‌ن رادیكالییه
داواى راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌لایه‌ن توركیا، بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ قورسه، به‌ڵام مایكڵ فلین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له رۆژی هه‌ڵبژاردندا وتارێكی نووسیوه و تێیدا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به "رادیكالی" ناوده‌بات، كه توركیا ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئایینییه، به پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو، وه‌سف ده‌كات.
مایكڵ فلین له وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "نابێت ئه‌مه‌ریكا ببێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ گوله‌نی رادیكالی".
بڕیارى كۆتاییش ده‌كه‌وێته ده‌ست بوونى به‌ڵگه‌ى به‌هێزی توركیا، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی گوله‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی له‌و جۆره بدات، به‌ڵام دواجار ده‌بێت دادگای فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كۆتایی بدات.
له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی بڕیارێكی له‌و جۆره‌ش، گوله‌ن بۆی هه‌یه داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی دادگاییكردنه‌كهی بكات، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی درێژخانه‌یه و ره‌نگه چه‌ند مانگێگ، یاخود چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رێبه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت، به‌رده‌وام ره‌تیكردووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی به كوده‌تاكه‌وه هه‌بێت.
سه‌میح ئیدیز، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی تورك، له نووسینێكیدا بۆ سایتی مۆنیتۆری هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكا، نووسیویه‌تی: "توركیا زۆرێك له پرسیاره‌كانی به‌بێ وه‌ڵام جێهێشتووه"، به‌تایبه‌تیش له باره‌ی جێگره‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كانی سووریا، ئایا ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا زیاتر ده‌كات له‌ناو خاكی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌و هێزه كوردییانه بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست – ئاژانسه‌كان