داوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌كرێت

"ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانكراوەكانی مووسڵ پێویستی بە ھاوكاری نێودەوڵەتی ھەیە"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

شاری مووسڵ دوای داگیركردنی لە لایەن چەكدارانی داعش لە ساڵی 2014 زیانێکی زۆری بەركەوت، چ بە هۆی تۆپبارانکردنی شارەکە و چ بە شێواندنی شارەکە لە لایەن داعشەوە، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواش دەڵێن داوایان لە حكوومەتی عێراق كردووە، مووسڵ ئاوەدان بکاتەوە، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە توانای دابینكردنی خزمەتگوازارییەكان لە شارەکە نییە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24 گوت: "برێك پارە بۆ ئاوادانكردنەوەی ناوچە وێرانكراوەكانی مووسڵ تەرخانكراوە، بەڵام شارەكە پێویستی بە ھاوكاری نێودەوڵەتی زیاتر ھەیە".