پێنتاگۆن كوژرانی سەركردەیەكی باڵای قاعیدەی راگەیاند

لە ھێرشێكی دیكە 10 ئەندامی رێكخراوی قاعیدە كوژراون

K24 - ھەولێر

پێنتاگۆن كوژرانی سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی قاعیدەی راگەیاند كە كەسێكی نزیك لە ئوسامە بن لادن رێبەری پێشووی قاعیدە و ئەیمەن زەواھیری رێبەری ئێستای ئەو رێكخراوە بووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاند کە هێزەکانیان 11 ئەندامی رێکخراوی (القاعدە)یان لە دوو هێرشی ئاسمانیدا لە نزیک شاری ئیدلب لە سووریا كوشتووە.

جیڤ دێڤیسو گوتەبێژ بەناوی پێنتاگۆن ئاشكرای كرد، 10 ئەندامی قاعیدە لە هێرشی ئاسمانی یەکەم لە رۆژی 3/2/2017 کوژراون و لە هێرشی دووەمیشدا کە لە 4/2/2017 ئەنجامدراوە (ئەبو ھانی میسری) کوژراوە کە پەیوەندی پتەوی لەگەڵ ئوسامە بن لادن، رێبەری پێشووی رێکخراوی قاعیدە و ئەیمەن زەواھیری رێبەری ئێستای ئەو رێكخراوە ھەبووە.

پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەداوە میسر سەرپەرشتیاری دامەزراندن و بەڕێوەبردنی زۆربەی بنکەکانی مەشق و راهێنانی سەربازیی ئەو رێکخراوەی کردووە لە ئەفغانستان لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا.