17 ساڵە مۆبایلێكی نۆكیای پێیە
K24 - ھەولێر
دێیڤ میچل 49 ساڵی سەربازی پێشووی بەریتانی لە ساڵی 2002 مۆبایلی نۆكیای لە جۆری 3310 كڕی و دواتر لەگەڵ خۆی بردە ئەفغانستان و عێراق كە وەك سەرباز لەم دوو وڵاتە خزمەتی كردووە.
دەشڵێت مۆبایلەكەم دوای 17 ساڵ زۆر بە باشی كار دەكات و 10 رۆژ جارێك پێویستی بە بارگراوی كردنی ھەیە.
خاوەنی ئەم مۆبایلە كۆنە باس لەوەش دەكات دووچاری چەندین رووداو بووە، بەڵام مۆبایلەكەی ھیچی لێ نەھاتووە و بۆ ئەوەش ئاماژە بە چەندینجار كەوتنە خوارەوە و بەجێھێشتنی مۆبایلەكەی لەناو ئامێری جل شوردن "غەسالە" دەكات و دەڵێت ھەموو جارێك تەنیا مۆبایلەكەی خاوێن كردووەتەوە پاش كوژاندنی پێكردووە و دووبارە كاری كردووە و ھەمیشەش مۆبایلەكەی پێی بووە.
چەندین جار كوڕەكەی ھەوڵی داوە باوكی مۆبایلكی نوێ بكرێت، بەڵام ئەو سەرباری ئەم ھەوڵانە و نوكتەی خەڵك لەبارەی مۆبایلەكەیەوە ئامادە نەبووە واز لەم مۆبایلە بھێنیت.
سەرچاوە: دەیلی مەیل
JS