كوردێك خەڵاتی بەھێزترین وەرزشوانی بەرزكردنەوەی قورسایی پێدەبەخشرێت

لە سەر ئاستی جیھان یەكەم بوو
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كیانوش رۆستەمی وەرزشوانی بەرزكردنی قورسایی رۆژھەڵاتی كوردستان وەكوو بەھێزترین وەرزشوانی ساڵی 2016 جیھان ھەڵبژێردرا، رۆستەمی لەدایكبوونی ئیسلام ئاوای كرماشانە و چەندین جار لەبەرزكردنی قورسایی ژمارەیی پێوانەی تۆماركردووە، و بە بەردەوامیش مەدالیاكانی پێشكەش بەكوردانی چوارپارچەی كوردستان دەكات.