لە فەرەنسا تەقینەوەیەك لە وێستگەیەكی ئەتۆمی روویدا
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 شوباتی 2017 تەقینەوەیەك لە وێستگەیەكی ئەتۆمی لە باكووری فەرەنسا روویدا.
بە پێی ھەواڵێكی رۆژنامەی فیگارۆ، تەقینەوە كاتژمێر 10:00 لە وێستەگەی ئەتۆمی فلامانڤیل لە باكووری فەرەنسا روویدا.
ھەروەھا باس لە ئەگەری بوونی بریندار لەم تەقینەوەیە دەكات و لە زاری تیمەكانی ئاگركوژینەوە بڵاوی كردەوە پاش تەقینەوە ئاگر لە وێستگەی ئەتۆمی بەرز بووەتەوە.
"مەترسی بڵاوبوونەوەی تیشكی ئەتۆمی نییە" ھەر وەك بەرپرسێكی ھەرێمەكە گوتی.
JS