ئەمریكا رێگەی نەدا خەونی گەیشتن بە دەستگیرانەكەی بێتەدی

رێگە نەدرا هاووڵاتییەکی عێراقی لە ئەمریكاوە گەڕێندرایەوە ھەولێر
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەرەڕای ئەوەی چارەسەرێك بۆ كێشەی ئەو عێراقییانە دۆزرایەوە كە پێشتر ڤیزای ئەمریكایان وەرگرتووە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە نێو خاكی ئەمریكا، بەڵام  رێگە بە خانمێكی عێراقی نەدرا لە فڕۆكەخانەی نیویۆرك بچێتە نێو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دیپۆرتكرایەوە.

ئەو كچە عێراقییە كە دەستگیرانەكەی لە ئەمریكا دەژیت، چاوەڕێی دەكرد بۆ ئەوەی لەوێ ژیانێكی نوێ دەست پێبكەن، وەك خۆی دەڵێن بەڵگەنامەكانی بە یاسایی تەواو كردووە و نازانێ بۆچی گەڕێندراوەتەوە.