رووسيا: پێويسته كورد له جنێف به‌شدارى بكات
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى رووسيا له نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له جێف، ئه‌ليكسى بوروداڤكين، رايگه‌ياند، پێويسته كورد به‌شدارى دانووستانى جنێف بكات.
بڕياره 20ى ئه‌م مانگه له جنێف پرۆسه‌ى دانووستانى سياسى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا ده‌ستپێبكات.
نوێنه‌رى رووسيا له دانووستانه‌كان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌مجاره پێويسته كورد به‌شدارى راسته‌وخۆى دانووستانه‌كان بكات.
بوروداڤكين گوتيشى: گرنگى ئه‌و پرۆسه‌يه له‌وه‌دايه، شاندى به‌رهه‌ڵستكاران يه‌ك بێت و به يه‌ك هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌ت دانووستان بكه‌ن.