حەشدی شەعبی لە خورماتوو سەنگەرەکانی تۆکمە دەکات
K24 - كهركووك:
حەشدی شەعبی لە خورماتوو سەنگەرەکانی تۆکمە دەکات و لە چوارشوێنی ستراتیجی کە دووانییان بەرامبەر دوو بارەگای حزبە کوردستانییەکانە سەرقاڵی درووستکردنی قوللـەی بەرزن.
بەرپرسێکی ئەمنی قەزاکەش دەڵێت: "حەشدی شەعبی ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕێکی دیکەی شەڕکردن لەکەڵ کورد".
قایمقامی خوورماتوو درووستکردنی ئەو قوللانە بە پێویست نازانێت و دەڵێت: "حەشدی شەعبی و لایەنی کوردیش دروستی کردووەو دەستپێشخەرییەکەش سەرەتا لایەنی کوردی بووە".