ره‌گوڕیشه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئۆباما
K24 - هه‌ولێر:
پۆڵ رایان سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەرگری لە بریارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکات لەبارەی رێگری کردن لە چوونی لە ھاوڵاتیانی 7 وڵات بۆ ئەمریکا و ئاشکرای دەکات لە ئیدارەی پێشوودا و لەدوای ھێرشەکانی پاریس بریارێکیان دەرکردووە بۆ رێگری کردن لە پەنابەران بەڵام ئەو کات نەکراوەتە یاسا.
رایان گوتیشی: "ئەو قسەو باسانەی لەبارەی بریارەکەی سەرۆک ترەمپەوە دەکرێن لەبەرژەوەندی سیاسەت و خەڵکی ئەمریکادا نیيە".
پۆڵ رایان گوتی: "دوای ھێرشەکانی پاریس ئێمە لەگەڵ ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا کۆبووینەوە، و پرسیاری ئەوەمان لێکردن ئەگەری ئەوە ھەیە ئەو ھێرشە تیرۆریستیانە لە ئەمریکاش رووبەدەن؟ چونکە وەک دەزانن ھێرشبەرەکانی پاریس چەکداری داعش بوون و لەرێگەی پەنابەرانەوە چووبوونە فەرەنسا وڵاتانی ئەوروپا, وەڵامی ئەوان ئەوە بوو ناتوانن لەرێگەی ئەو سیستمەی پەنابەرانەوە کە دانراوە ناتوانن چاودێری ئەو ھەمو پەنابەرانە بکەن کە دێنە ئەمریکا، دواتر ئێمە بریارێکمان دەرکرد. بەڵام نەکرایە یاسا.
گوتیشی: "دەمەوێ جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەو بریارەی سەرۆک ترەمپ رێگریکردن نیيە لە موسڵمانان، ئەگەر وابوایە من و زۆر کەسی دیکەش دژی دەبووین, ئەو قسانەشی لەبارەی بڕیارەکەوە دەکرێن لە بەرژەوەندی ئێمە نيیە."
رۆژی 27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری راگرتنی پێدانی ڤیزای به 7 وڵاتانی زۆرینه موسڵمان ده‌ركرد و ئه‌م بڕیاره‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌وه‌شدا، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌ندێك لایه‌نیش بڕیاره‌كه‌یان به به ئامانجگرتنی موسڵمانان وه‌سفكرد.