لاڤرۆڤ: پرسى كورد بنه‌مايه‌كى گرنگى مانه‌وه‌ى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريايه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، رووسيا هاوكارى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى سووريا و كورد ده‌كات له پێناو پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا.
لاڤرۆڤ له گفتوگۆيه‌كيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئيڤزيستياى رووسى رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵه‌كانى خۆى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى له‌يه‌كتێگه‌يشتن له نێوان حكومه‌تى سووريا و كوردى سووريا بێته ئاراوه له پێناو پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: له مانگى حوزه‌يران و كانوونى يه‌كه‌مى 2016 به هاوكارى رووسيا چوار خولى په‌يوه‌ندى له نێوان حكومه‌تى سووريا و كوردى سووريا ئه‌نجامدراوه. كه له ميانه‌ياندا نوێنه‌رانى حكومه‌تى سووريا راسته‌وخۆ ياخود له رێگه‌ى نوێنه‌ران و نێوه‌ندگيرانه‌وه له‌گه‌ڵ كورده‌كانى سووريا كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه پشتيوانى هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ين بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن و هه‌ردوولا زۆر بنه‌ماى هاوبه‌شيان هه‌يه كه ده‌كرێت له سه‌ريان رێكبكه‌ون و له‌يه‌كدى نزيك ببنه‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پرسى كورد له سووريا پرسێكى بنه‌ڕه‌تييه له هه‌مبه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئاسۆى چاره‌سه‌رى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتووه و رووسيا له‌و پرسانه‌دا به‌شداره و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ر و كۆتايهێنان به تيرۆرى نێوده‌وڵه‌تى.
سه‌رچاوه: سپۆتينك
ئ.ه