لە گرێ سپی تەقینەوەیەك روویدا

دوو شەڕڤانی یەپەگە برینداربوون

K24 - ھەولێر

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبەكراو لە شاری گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان دوو شەڕڤانی یەپەگە برینداربوون.

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە تەقینەوە شەوی رابردوو لە گەڕەكی "الیل" بەھۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبەكراو بووە.

دوو شەڕڤانی یەپەگە بەھۆی تەقینەوەكە برینداربوون و چەندین خانوو و دووكانیش زیانیان بەركەوتووە.

ھەر پاش تەقینەوەكە، ھێزەكانی ئاسایش رێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتەبەر و دەستیان بە لیكۆڵینەوە كرد.

ھێشتا ئامانجی ھێرشەكە و ئەنجامدەرانی ئاشكرا نەكراون.

JS