پۆتين هه‌رگيز ئه‌م وشانه به‌كار ناهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، چه‌ند جارێك سه‌رسامى خۆى به سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين ده‌ربڕيوه و ئه‌و سه‌رسامييه‌ش وايكردووه، هه‌ردووكيان به نزيكى يه‌كدى هه‌ژمار بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆرتر له يه‌كيان نزيك ده‌خاته‌وه، ئه‌و عه‌زم و جه‌زمه‌يانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر هه‌يانه و هه‌ردووكيان به زمانێكى توند باسى تيرۆر ده‌كه‌ن، جارێكيان پۆتين له باره‌ى ئيسلامييه‌كانى چيچانه‌وه وتى: كاتێ له سه‌رئاون، ده‌گه‌ينه سه‌ريان و له‌ناويان ده‌به‌ين، به‌ڵام هيچ كاتێك وشه‌كانى وه‌ك "گه‌مژه" و "نه‌فره‌ت" به‌كارناهێنێت، كه ئه‌و وشانه بوونه‌ته بنچينه‌ى فه‌رهه‌نگى زمانه‌وانى دۆناڵد ترامپ.
رۆژنامه‌ى "The New York Times" بڵاويكرده‌وه، هه‌ردوو سه‌رۆك زۆر توندن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌ڵام زمانى ده‌ربڕين و فه‌رهه‌نگى وشه‌يان زۆر له يه‌ك جياوازه.
له ميانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا، ترامپ زۆر به روونى تيرۆر و ئيسلامى به‌يه‌كه‌وه به‌سته‌وه و ره‌خنه‌شى له ئۆباما گرت، كه هيچ جارێك ده‌سته‌واژه‌ى "تيرۆرى ئيسلامى توندڕه‌وى" به‌كارنه‌هێناوه.
به‌ڵام پۆتين، هيچ جارێك ده‌سته‌واژه‌ى ئيسلامى نه‌خستووه‌ته پاڵ تيرۆر و هه‌ميشه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تيرۆر و ئيسلام دوو شتى له يه‌كدى جياوازن.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 ئه‌نجاميدا پۆتين رايگه‌يان، باشتر وايه ناوى ئيسلام نه‌خرێته پاڵ تيرۆر و ئه‌وانه دوو شتى له يه‌كدى جياوازن.
له ميانى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێكيشدا له شارى مۆسكۆ له 2015، سه‌رۆكى رووسيا رايگه‌ياند، تيرۆريستان هه‌ست و نه‌ستى ئاينى بۆ هێنانه‌دى ئامانجه سياسييه‌كانيان به‌كارده‌هێنن.
له رووسيا به گوێره‌ى ياسا كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن پابه‌ند كراوون له كاتى به‌كارهێنانى ناوى "داعش" ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ن، "گرووپێكى تيرۆريستيه و هه‌ڵگرى ئه‌و ناوه‌يه". بۆ ئه‌وه‌ى هيچ به‌ريه‌ك كه‌وتن و نه‌نگييه‌ك نه‌خرێته پاڵ هه‌ستى ئايندارى هاووڵاتيان.
به گشتى له رووسيا كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن ده‌سته‌واژه‌ى "تيرۆرى نێوده‌وڵه‌تى" به‌كارده‌هێنن.
له ميانى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نێوان ترامپ و پۆتيندا كه رۆژى هه‌ينى 27ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 ئه‌نجامدرا، هه‌ردوو سه‌رۆك باسيان له "هاوكارى راسته‌قينه" بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه "گرووپه تيرۆريستييه‌كان" له سووريا كرد و هه‌ردوولا باسيان له‌وه كرد، ده‌كرێت رێكبكه‌ون له سه‌ر ناساندنى دوژمن.
به‌ڵام له به‌ياننامه‌ى كرمليندا باس له‌وه كرابوو، "ده‌كرێت پێشينه‌يى بۆ رێكخستنى ئه‌و هێزانه بێت شه‌ڕده‌كه‌ن له دژى هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ره‌كى: تيرۆرى نێوده‌وڵه‌تى".
له به‌رامبه‌ردا، ئيداره‌ى ترامپ به‌ره‌و گێڕانه‌وه‌ى ناوى پرۆگرامى حكومه‌تى ئه‌مريكا چوو، كه ئامانجى له‌ناوبردنى هه‌موو ئايدۆلۆژيايه‌كى تونده، به جۆرێك كه ته‌نيا سه‌رنجى له‌سه‌ر "توندڕه‌وى ئيسلامييه" وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى رۆيته‌رز له زارى سه‌رچاوه‌كانييه‌وه بڵاويكردبوويه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردبوو، پرۆگرامى "له‌ناوبردنى ده‌مارگيرى توندڕه‌و" ناوى گۆڕاوه بۆ "له‌ناوبردنى توندڕه‌وى ئيسلامى" ياخود "له‌ناوبردنى ده‌مارگيرى ئيسلامى توندڕه"، ئيدى له‌مه‌ودا ئه‌و پرۆگرامه ره‌گه‌زپه‌رستى سپى پێسه‌كان و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى ته‌قينه‌وه و ته‌قه‌كردن له ره‌شپێسته‌كانى ناو ئه‌مريكا ناكاته ئامانج.
ئ.ه