شاره‌زايانى رووس: جوانييه‌كه‌ى ميلانيا ده‌ستكرده
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده ميلانيا ترامپ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، جوانييه‌كه‌ى سرووشتييه، به‌ڵام رۆژنامه‌ى كومسومولسكايا پراڤدا، بڵاويكردووه‌ته‌وه، سيحرى جوانييه‌كه‌ى ميلانيا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پزيشكانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارييان بۆ كردووه.
ميلانيا له نيسانى ساڵى رابردوودا ته‌مه‌نى گه‌يشته 47 ساڵ و ئه‌و كاته وه‌ك ژنێك خۆى ئاماده‌كردبێت بۆ كێبڕكێ، پارێزگارى له كێش و پێوانه‌كانى سينگ و كه‌مه‌رى ده‌كات و درێژى 181 سانتيمه‌تر و كێشى 64 كيلۆگرامه.
ميلانيا هه‌موو جارێك ئه‌وه ده‌ڵێته‌وه، كه خواردن به رێكوپێكى ده‌خوات و يارى تێنس ده‌كات و وه‌رزش به رێكوپێكى ده‌كات و ده‌يه‌وێت به ئارامى به‌ره‌و پيرى هه‌نگاو بنێت و دووركه‌وتووه‌ته‌وه له به‌كارهێنانى دا‌و و ده‌رمان و نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى.
له‌و باره‌يه‌وه شاره‌زاى جوانكارى و نه‌شته‌رگه‌رى رووسيى سێرگى بلوخين راى وايه كاتێك سه‌يرى ميلانيا ده‌كه‌يت، كه چاوى نيوه‌داده‌خات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى كردووه. چونكه كاتێك له به‌رده‌م كامێرامانه‌كان ده‌وه‌ستێت ناچاره چاوى كه‌مێك دابخات و به به‌كارهێنانى مكياژ له ده‌ورى چاوه‌كانى ئه‌وه‌ى شاردووه‌ته‌وه كه نه‌شته‌رگه‌رى كردبێت.
ئيگۆر ڤۆڵڤ، شاره‌زايه‌كى ديكه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى رووسييه و ئه‌ويش راى وايه ميلانيا كه‌مێك لوتى راست كردووه‌ته‌وه و وايلێكردووه كۆڵه‌گه‌ى لوتى راست بوه‌ستێت و كۆتايى لوتيشى ته‌سك بووه‌ته‌وه و هيچ شوێنه‌وارێكى نه‌شته‌رگه‌ريش ديار نييه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه له ناوه‌وه و له رێى كه‌ناڵه‌كانى لوتييه‌وه ئه‌نجام دراوه. به بێ ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه و به شێوه‌ى كلاسيكى ئه‌نجامبدرێت و ئاسايى دواى 3 تا 6 مانگ ئه‌نجامى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى لوت ده‌رده‌كه‌وێت.
به گشتى ميلانيا له ته‌مه‌نييدا به ژنێكى جوان وێنا كراوه.
رۆژنامه رووسييه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ميلانيا ماوه ماوه نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى به لێزه‌ر بۆ پێستى رووخسارى ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مه‌ش وايكردووه به‌رده‌وام جوان و ناسك بێته به‌رچاو.