بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گەلانی ئێران: پرسی كورد لەم وڵاتەدا
K24 – ھەولێر
كورد لە سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 داوای ئۆتۆنۆمی دەكرد، بەڵام ئێستا زۆربەی حزبە سیاسییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان داوای سیستەمی فیدراڵی دەكەن.
ئەمڕۆ 10 شوباتی دووەمی 2017، سی و ھەشت ساڵ بەسەر شۆرشی گەلانی ئێراندا تێدەپەریت، ئەگەرچی سەرەتا حزبە سیاسییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لەگەڵ شۆرشەكە بوون، بەڵام دواتر و لە ساڵی یەكەمدا كە باسیان لە خواستی خودموختاری (ئۆتۆنۆمی) كرد، ناكۆكییەكانی نێوان كورد و كۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێكرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
لەم ئێنفۆگرافییەدا پرسی كورد لە ئێرانی سەردەمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە درێژایی 38 ساڵی رابردوو ببینە.