كچه‌ كوردێكی ئێزدی له‌ زانكۆی پزیشكی وه‌رده‌گیرێت

تا ئێستاش له‌ ناو خێوه‌تدا ده‌ژین
kurdistan24.net

K24 - دهۆك:

ئەوەی بەسەر شنگالدا ھات، كاریگه‌ری زۆری بەدوای خۆیدا جێھێشت، سەرباری ئەو كارەساتانەش خەڵكانێك كۆڵیان نەداو سەركەوتن.

بەسمە ئەلیاس یەكێكه‌ لەو كەسانەیە كە توانی بەسەر نەھامەتییەكانی سەر كوردانی ئێزیدی سەركەوێت، ئەو كچە وێرای ئەوەی دایك و باوك و برایەكی لەدەست داعشدا بوونە، بەڵام وەك قوتابییەكی پۆلی 12 بەردەوامیی داوەتە خوێندنەكەی و توانیویەتی بە كۆنمرەی 101 پۆینت 4 لە كۆلیژی پزیشكی گشتیی زانكۆی دھۆك وەربگیرێت.