تره‌مپ: له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێگریكردن له‌ هاتنی په‌نابه‌ری نایاسایی به‌رده‌وام ده‌بین

"به‌تایبه‌تیش ئەو وڵاتەنەی تیرۆر تێیاندا باڵادەستە"

K24 - هه‌ولێر:

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دۆنڵد ترەمپ جەختی لە ھەوڵەكانی كردەوە بۆ رێگری لە په‌نابه‌ری نایاسایی و ئەو وڵاتەنەی تیرۆر تێیاندا باڵادەستە و ھاوكات ئاساییشی ژاپۆنیشی بە ئاساییشی وڵاتەكەی لەقەڵەم دا.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیان ھاوبەشەكەیان، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن جەختیان لە رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشەكانی كۆریای باكور و مەترسی تیرۆر كردەوە.

دۆنالد ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەمریكا وەك ھاوپەیمانێكی ستراتیژی ژاپۆن دەمێنێتەوە و پەیوەندییە سیاسی و وابورییەكانیان بەھێزتر دەكات

دۆناڵد ترەمپ دووپاتیشی كردەوە، كە ئاساییش و پارێزراوی ژاپۆن یەكسانە بە ئاساییشی ئەمریكا.