راوێژکاری پێشووی ترەمپ: ئیدارەی نوێ باش دەزانێت کورد هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە

"له‌ داڕشتنی سیاسه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا ره‌چاوی كورد ده‌كرێت"
kurdistan24.net

K24 - واشنتۆن:

وه‌لید فارس، راوێژکاری پێشووی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند ئیدارەی نوێی ئەمریکا و بەتایبەت دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا باش دەزانن کە کورد هاوپەیمانێکی سروشت و گرنگی ئەمریکایە.

ئاشکراشی دەکات ئیدارەی ترەمپ ئەو راستییە لەبه‌رچاو دەگرن بۆ داڕشتنی سیاسەتی واشنتن لەبەرامبەر بە کورد.