سەركردەیەكی باڵای داعش كوژرا

سەرپەرشتی ھێرشەكانی فەرەنسای كردووە

K24 - ھەولێر

قاسم رەشید یەکێک لە سەرکردە باڵایەکانی داعش لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا دا لە نزیک مووسڵ کوژرا.

بە گوێرەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش قاسم رەشیدی بە رەگەز فەرەنسی کە سەرپەرشتی چەندین هێرشی کردووە لەناو فەرەنسادا لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک مووسڵ کوژراوە.

قاسم رەشید تەمەن 29 ساڵە و لە ساڵی 2012 لە فەرەنساوە هاتووتە ناو داعش، لەماوەی رابردوودا لە رێگەی تلیگرامەوە داوای هێرشکردنە سەر رۆژئاوای لە لایەنگر و ئەندامانی داعش لە ئەروروپا کردووە.