ئه‌وروپا وه‌ك ئه‌مریكا ناكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ تاژانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رۆژی هه‌ینی 10/2/2017 رایگه‌یاند" ناتوانرێت گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ موسڵمانان بپچڕێنرێت".
تاژانی له‌وكاته‌ی له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا قسه‌ی ده‌كرد گووتی" ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه هه‌ڵوێستی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جیاوازه".
سه‌رۆكی په رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئێمه كێشوه‌رێكمان هه‌یه(كیشوه‌ری ئه‌وروپا) كه زۆرترین داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه كه زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌مان ده‌ریا ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرینه‌یان موسڵمانن، به‌ڵام زه‌ریایه‌كی گه‌وره‌ئه‌مریكا له موسڵمانان جیاده‌كاته‌وه".
تاژانی له‌وباره‌یه‌وه گووتی" بۆیه ده‌ڵێم ئێمه جیاوازین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چونكه ناتوانرێت له كه‌ناراوه‌كانی ئیتالیا دیوار درووستبكرێت له كاتێكدا 7 هه‌زار كیلۆمه‌تره"، ئه‌م قسه‌یه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ هه‌ڵوێستی تره‌مپ ده‌رباره‌ی دیوار درووستكردن له نێوان ئه‌مریكا و مه‌كیسك.