بە وێنە...كوردستان24 بەشێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرا دەكات

جێگرێكی سكرتێری گشتی یەكێتی بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا نەكردووە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیش دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی راگاگەیاند

K24 – سلێمانی

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی و بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ئەو حزبە لە كۆبوونەوەدایە.

كوردستان24 وێنەی بەشێك لە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاو دەكاتەوە، ھەندێك لەو ئەندام مەكتەب سیاسییانەی یەكێتی سەر بە باڵی ناوەندی بڕیارن و پێشتر بەشداری كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان نەدەكرد.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، دكتۆر بەرھەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكردووە، ھەروەھا ئازاد جندیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمی پێشووی یەكێتی ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی لە یەكێتی راگەیاند.