لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامدەدەن

داوای گۆڕانكاری لە دەستەی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لایەنگرانی سەدر و ئەوانەی داوای گۆڕانكاری دەكەن بەتایبەتی لە دەستەی  كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن، لەسەر داوای موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز دەكەن.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند ھەندێ لە خۆپیشاندەران دروشمی دژی ئەمریكا و ئیسرائیلیان دەگوتەوە، ئامانجی سەرەكی خۆپیشاندانەكەشی گۆڕینی دەستەی كۆمیسیونی باڵای ھەڵبژاردنە و پێیان وایە لەسەر بنەمای حزبایەتی دانراون و ھەر بەم شێوەیەش كار دەكەن.

گوتیشی خەڵكێكی یەكجار زۆر لە سەر داوای موقتەدا سەدر لە پارێزگەكانی دیكەی عێراق روویان كردۆتە بەغدا بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندانی ملیۆنی.

JS