وه‌زيرى به‌رگرى به‌ريتانيا گه‌يشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى به‌ريتانيا مايكڵ فاڵۆن كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر گه‌يشته هه‌ولێر.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، له لايه‌ن كه‌ريم شنگالى وه‌زيرى ناوخۆ و پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێكرا.
بڕياره له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وشى شه‌ڕى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پێشوه‌چوونه‌كانى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵ تاوتوێ بكات.
په‌يامنێرى كوردستان24 له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر زانيارى زياتر له باره‌ى هاتنى وه‌زيرى به‌رگرى بريتانيا ده‌خاته‌ڕوو.