وه‌زيرى به‌رگرى به‌ريتانيا بۆ كوردستان 24: پێشمه‌رگه ئازاترين هێزه
K24 – هه‌ولێر:
مایكڵ فاڵۆن، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا گه‌یشته هه‌ولێر و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد و راگه‌یاند، پێشمه‌رگه سه‌لماندوویه‌تی كه ئازاترین هێزه به‌رامبه‌ر داعش.
له وه‌ڵامى پرسيارى كوردستان24دا گوتيشى: به‌ریتانیا مه‌شق و راهێنانی به حه‌وت هه‌زار پێشمه‌رگه كردووه و له هاوكارییه‌كانیشمان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا بۆ كوردستان 24 روونيشيكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا دوو ملیۆن كه‌س له ده‌ستی داعش رزگاركراون ، به‌ریتانیا 30 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵ ته‌رخانكردووه.
ئه‌مشه‌و وه‌زيرى به‌رگرى به‌ريتانيا گه‌يشته هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، له لايه‌ن كه‌ريم شنگالى وه‌زيرى ناوخۆ و پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێكرا.
بڕياره له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وشى شه‌ڕى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پێشوه‌چوونه‌كانى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵ تاوتوێ بكات.
ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای موسڵ بەمزووانە دەستپێدەکات.