له‌ سنوورى خانه‌قين چه‌كدارانى حه‌شد كه‌وتنه‌ بۆسه‌ى داعشه‌وه‌ و 10يان كوژران

چەكدارانی حەشدی شەعبی زیاتر لە 150 سەر مەڕیان لە گوندەكانی ناوچەی نەدای نزیك ئیمام وەیس بردووە

K24 – هه‌ولێر:

شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی حەشدی شەعبی و چەكدارانی داعش لە ناوچەی نەدای سنووری قەزای خانەقین روویدا.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند،  زیاتر لە 10 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و داعشیش  ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی رفاندووە و  تەرمی 6 چەكداری حەشدی شەعبی گەیەندراونەتەوە خانەقین.

نەجمەدەین عومەر، فەرماندەی لیوای 3ی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، چەكدارانی حەشدی شەعبی زیاتر لە 150 سەر مەڕیان لە گوندەكانی ناوچەی نەدای نزیك ئیمام وەیس بردووە و لە كاتی گەڕانەوەیان كەوتوونەتە بۆسەیەكی چەكدارانی داعش و شەڕ و پێكدادان روویداوە لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە چەكدارانی حەشدی شەعبی كوژراون و زەرە و زیانەكانی داعشیش تا ئێستا نەزاندراون.

نەجمەدەین عومەر - گوتیشی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ چەكدارانی داعش له‌ سنووری سه‌عدییه ‌و ئیمام وه‌یس دەستیان بە جموجوڵ كردووە، ماوەیەك پێش ئێستاش فه‌رمانده‌یەكی حه‌شدی شه‌عبی و 4 پاسه‌وانی به‌ده‌ستی داعش كوژران.