ئیڤانكا بازاڕی نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر:
فرۆشی كه‌لوپه‌لی ماركه‌ی بازرگانی "ئیڤانكا" بازاڕی نه‌ماوه و رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت ژۆرناڵ) رۆژی 11/2/2017 بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا پێڵاو و كه‌لوپه‌له‌كانی كۆمپانیا و بازاڕگه‌كانی "نوردستروم" پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه، به‌راورد به ماوه‌ی پێش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و هاتنه ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ، سێ به‌شی كاڵاكان نه‌فرۆشراون.
My daughter Ivanka has been treated so unfairly by @Nordstrom. She is a great person -- always pushing me to do the right thing! Terrible!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ٨ فبراير، ٢٠١٧
نوردستروم هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند: بڕیاریداوه ئیتر هیچ كه‌لوپه‌لێك نه‌كڕێك كه ماركه‌ی بازرگانی ئیڤانكای له‌سه‌ربێت، ئه‌مه‌ش پاڵی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و باوكی ئیڤانكاوه‌نا، له تویته‌ره‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كه بنووسێت" نوردستروم، مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زاڵمانه له‌گه‌ڵ ئیڤانكای كچه‌م ده‌كات".
رۆژنامه‌كه زانیاری ناو نوردسترومی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه، به‌رهه‌مه‌كانی ئیڤانكا سێ هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی 10 و هه‌روه‌ها مانگی 11 ی ساڵی رابردوو به‌ڕێژه‌ی 70% پاشه‌كشه‌یكردووه، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی به‌راوردكردنی به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی پێشتری، چونكه له 8/11/2016 هه‌ڵبژاردن كرا‌و و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بازاڕی كاڵاكانی ئیڤانكا داناوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی" فرۆشی نوردستروم له ساڵی داراییدا كه له 31/12/2016 كۆتایی دێت، گه‌یشتووه‌ته 14.3 ملیۆن دۆلار، به‌راورد به ساڵێك پێشتر كه فرۆشیان 20.9 ملیۆن دۆلار بووه".
تارا دارۆ، گوته‌بێژ به‌ناوی نوردستروم ده‌ڵێت:" دامه‌زراوه‌كه‌مان هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی ماركه‌ی ئیڤانكا به رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت ژۆرناڵ) نه‌داوه، هیچ ژماره‌یه‌كی په‌یوه‌ست به ده‌ره‌نجامی فرۆشی ئه‌و ماركه بازرگانییه و هیچ ماركه‌یه‌كی دیكه‌شی ئاشكرا نه‌كردووه".