داوا دەكرێت لە رووی فیكرییەوە كۆتایی بە داعش بھێنرێت

كەسوكاری شەھیدان و زانایانی ئاینی داوا دەكەن لە رووی فیكرییەوە رووبەڕووی داعش ببنەوە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بە خۆڕاگری و قوربانیدانی ھێزەكانی پێشمەرگە ئێستا مەترسییەكانی چەكدارانی داعش لەسەر باشووری كوردستان نەماوە، كەسوكاری شەھیدانیش دەڵێن، بە خوێنی رۆڵەكانیان بەرگری لە خاكی كوردستان كراوە و بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەھیدانیش، پێویستە وەك چۆن داعش لە رووی سەربازییەوە تێكشكێندراوە بەھەمان شێوەش لە رووی فیكرییەوە كاربكرێت بۆ كۆتایی ھێنان بە داعش.