مەترسی ھەڵگیرسانەوەی شەڕ شاندێكی مەرجەعیەتی شیعەکانی ھێنایە خورماتوو

بڕیاردرا لە کەربەلاوە رێكکەوتنێکی نوێ لە نێوان کوردو تورکمانی شیعە بێتە ئاراوە
kurdistan24.net

K24 - خورماتوو

شاندێك لە مەرجەعیەتی شیعەکانی عێراق، بەنوێنەرایەتی عەلی سیستانی سەردانی شارۆچکەی دووزخورماتوویان کردو بڕیاردرا لە چەند ھەفتەی داھاتوودا لە کەربەلاوە رێكکەوتنێکی نوێ لە نێوان کوردو تورکمانی شیعە بێتە ئاراوە.

 سەردانی شاندەكە دوای ئەوە ھات کە چەند رۆژێکە حەشدی شەعبی زۆرینە تورکمان لەخورماتوو، قولەی بەرزیان دروستکردووەو ئامادەکاری دەکەن بۆ ھەڵگیرسانەوەی شەڕ لەو قەزایە، بەرپرسانی کوردیش ئەم جارە دەیانەوێت لەرێگەی مەرجەعیەتەوە حەشدی شەعبی ناچاربکەن کە پابەندی رێکكەوتنەکان بێت.