دڵنیا رەزازی بۆ رۆژی خۆشەویستی كارێكی جیاواز ئەنجامدەدات

خانمە ھونەرمەندی گۆرانیبێژ دڵنیا رەزازی لە رۆژی ڤاڵانتاین گۆرانیەكی نوێی بڵاو دەكاتەوە.
kurdistan24.net

 K24- ھەولێر

دڵنیا رەزازی بە كوردستان24 راگەیاند: "رۆژی 14 ئەم مانگە كە دەكاتە رۆژی ڤاڵانتاین گۆرانییەکی تازەم بڵاو دەبێتەوە لە وڵاتی سوید کلیپ کراوە".

گوتیشی: "لە نزیکترین کاتیشدا تەواوی کلیپەکەم پێشکەشی ئێوەو تەواوی کەناڵەکانی دیكەی کوردستان دەکەم تا لە رۆژی 14 مانگ کە رۆژی ڤاڵانتاینە بڵاوبکرێتەوە، دوای ماوەیەک لە نەبوونی بەرەھەمی نوێ دەمەوێت لە رۆژی دڵان ئەو کلیپەم بکەمە دیاری و پەیامی خۆشەویستی خۆم بە تەواوی کورد و کوردستان و ھەواردارانم".

گۆرانیە نوێیەكەی دڵنیا رەزازی كە شەو دادێ، ئاوازو ھۆنراوەی موحسین حوسێن پوور و دابەشکردنی، پەدرام شاھلایی و فەرھاد حوسێن پوور، کاری کلیپی گۆرانیەكە لە ستۆكۆڵم لەلایەن ستافێکی سوێدی ئەنجامدراوە.